پۆلیسی هەولێر: سێ تەقەکەر دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازار ئاشکرای کرد کە سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە دوای ئەوەی دەمەقاڵە دروستبووە لەنێوانیان تەقەیان کردووە.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ” بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی شاوێس، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد كە بە هۆی دەمەقاڵەوە ببووە شەڕیان و هەڵسابوون بە تەقەكردن.

پۆلیسی هەولێر ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت سێ تۆمەتبارەکە ناویان (ش.ش.م) و (ح.ف.س) و (م.ح.ف)ەیە.

دەشڵێت، “تۆمەتبارەکان دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (431) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و دەستیش بەسەر چەكەكە و ژمارەیەك فیشەكدا گیرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: بە زووترین كات مووچە دابەشبكرێت و هەر 30 رۆژجارێك بدرێت

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان سەبارەت بە دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە رایدەگەیەنێت، بەھۆی تەنگەژەكانی نێوان هەرێم و عێراق كێشەكان…
Total
0
Share