بەشێک لە زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی هەولێر ناویان لە لیستی قەرەبووکردنەوە دەرهێنراون

خاوەن دوکان و شوێنە بازرگانییەکانی بەشێک لەو گەڕەکانەی شاری هەولێر کە لە لافاوەکانی پێشوودا زیانیان بەرکەوتووە گردبوونەوە بۆ پیشاندانی ناڕەزایی دژی دەرهێنانی ناویان لە لیستی قەرەبووکراوەکان.

لە لێدوانیاندا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا بەشداربووانی گردبوونەوەکە جەختیانکردەوە، ئەوان بەڵگەی وێنە و ڤیدیۆیی پێویستیان هەیە دەریدەخەن کە زیانیان بەرکەوتووە و زیانەکانی هەریەكێكیشیان لەسەروو 10 هەزار دۆلارەوەن.

یەکێک لەو خاوەن دوکانانە وتی، “ئێمە لە قوشتەپەوە هاتووین لەلایەن لایەنێکی پەیوەندیدارەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە ناومان لە لیستی سزاکان دەرهێنراوە، بەڵام هەریەکەمان لە یەک دەفتەر دۆلارەوە تا حەوت دەفتەر دۆلار زیانمان بەرکەوتووە”.

ئاماژەی بەوە کرد، نوێنەریان ناردووەتە لای پارێزگاری هەولێر بۆ زانینی هۆکاری دەرهێنانیان لە لیستی ئەوانەی قەرەبوودەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

سیاسەتیان لە بەدەستهێنانی دەستكەوت بۆ گەلەوە كردە ئامرازی فریودان

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی: ئەگەر لە حكومەتدا بەشدارنەبین تەمەنی لە ساڵێك تێپەڕناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share