چێوەی هەماهەنگی: ئەگەر لە حكومەتدا بەشدارنەبین تەمەنی لە ساڵێك تێپەڕناكات

دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتیی نوری مالكی كە سەرەكیترین لایەنی ناو چێوەی هەماهەنگییە، هۆشداری دەدات ئەگەر هەموو لایەنەكان بەشداری لە حكومەتدا نەكەن و چێوەی هەماهەنگی دووربخرێتەوە، ئەوا سەرۆك وەزیران سەركەوتوو نابێت و تەمەنی حكومەتەكەی لە ساڵێك زیاتر تێپەڕناكات.

بەها نوری وتەبێژی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، شێوەی حكومەتی داهاتوو و سەركەوتنی لە چارەسەركردنی گرفتەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكاندا، بەندە بە شێوازی پێكهێنانی، كە ئایا حكومەتێكی تەوافوقی دەبێت (هەمووان تیایدا بەشداردەبن) یاخود لایەنێك یان زیاتر بێبەشدەكرێن لە بەشداریكردن تیایدا.

بەها نوری پێیوایە كە بەرژەوەندیی نیشتمانی وادەخوازێت لە دانوستاندنەكاندا نەرمی بنوێنرێت و حكومەت لە وادەی دەستووریی خۆیدا پێكبهێنرێت.

جەختدەكاتەوە، چێوەی هەماهەنگی یەكدەنگە و هەموو سەركردەكانی كۆكن لەسەر ئەوەی پێكەوە بەشداری لە حكومەتدا دەكەن، بەپێچەوانەوە پەرتناكرێن و هیچ لایەنێكی ناو چێوەی هەماهەنگی بە تەنها ناچێتە حكومەتەوە.

لە لێدوانەكەیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتەبێژی دەوڵەتی یاسا وتی، پێویستە لێكتێگەیشتن هەبێت لەبارەی كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران و دەبێت كەسێكی بەهێزبێت و توانای بەڕێوەبردنی كایە گرنگەكانی هەبێت، پێچەوانەی ئەوە، سەرۆك وەزیران لاوازدەبێت و تەمەنی كابینەكەی كورتدەبێت و لە ساڵێك تێپەڕناكات.

بابەتی پێشتر

بەشێک لە زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی هەولێر ناویان لە لیستی قەرەبووکردنەوە دەرهێنراون

بابەتی دواتر

وەرزی دووەمی ئەمساڵی خوێندن دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موقتەدا سەدر: كۆتایی عێراق نزیكە

موقتەدا سەدر لەبارەی خۆپیشاندانەكانی بەغدادەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیستمی سیاسی”.…
Total
0
Share