بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە شەش موشەک هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی بەغداد و زیانی مادی بەر فڕۆکەخانەکە کەوت، نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق سەرکۆنەی هێرشەکان دەکات و لەگەڵ لێکۆڵینەوەی جدیدایە لەسەر هێرشەکان.
دوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغداد، یونامی ڕایگەیاند، “سەرکۆنەی هەموو ئەو هێرشانە دەکەین کە کراوەتەسەر نوسینگەی حزبە سیاسییەکان و فڕۆکەخانەی بەغداد، ئەوەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی جدی هەیە”.
هاوکات سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، ” سه‌رکۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به مووشه‌ک ده‌که‌ین. به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێ ڕێگه‌ی لێ بگیرێت. بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عیراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات”.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش موشەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کەوتنەخوارەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سەربازگەی ڤیکتۆریای ئەمریکییەکانی کردبووە ئامانج.