كەریم شكور: لە هەوڵداین بۆ زیادكردنی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بە رێژەی 12% بە تەرخانكردنی داراییەوە

د. كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەوڵداین بۆ زیادكردنی بڕی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە رێژەی 12% بە تەرخانكردنی داراییەوە.

راشیگەیاند، “لە ئێستادا دەستمان كردووە بە كۆكردنەوەی واژووی پەرلەمانتاران و دەمانەوێت پشتیوانی پەرلەمانتاران بە دەستبهێنین”.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە، “وەكو فراكسیۆنی یەكێتی سازش لە مافی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكەن و دەبێت مووچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق چاوی لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەكانە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردن

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی 75 باڵیۆزخانە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە، بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كە بڕیاری مانكی…
Total
0
Share