ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی بۆ قایلکردنی هالاند بەکاردەهێنێت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوبەرانی یانەی شاهانە خەون دەبینن لە نێوان هاوینی 2021 بۆ 2022 ئێرلینگ هالاند لەگەڵ کیلیان مباپێ لە پێکهاتەکەیان لە ناو یاریگای نوێی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ببینن.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، کە ئیدارەی مێرەنگی بە خێرایی هەوڵەکانیان بۆ هالاند دەستپێدەکەن، دەیانەوێت لە ڕێگەی مارتن ئۆدیگاردەوە هەنگاو بەو ئاڕاستەیە بنێن، بەوپێیەی یاریزانەکەی ڕیاڵ مەدرید لە هەڵبژاردەی نەرویج هاوشانی هالاندە و پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی توندوتۆڵیان هەیە، تەنانەت لە پێکهاتەکانی لاوان بەیەکەوە یارییانکردووە و گەورەبوون.

بەرپرسانی ڕیاڵ لە ڕێگەی ئۆدیگاردەوە پەیوەندی سەرەتاییان لەگەڵ هالاند و لێپرسراوی کارەکانی پێکهێناوە، هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە بەر لە یانە خوازیارەکانی دیکە بتوانن ڕێککەوتنئ سەرەتایی لەگەڵدا بکەن.

کێشەی یانەی شاهانە لە لێپرسراوی کارەباری یاریزانەکەدایە کە مینۆ ڕایۆلای ئیتاڵییە، ئەم کەسایەتییە سەرسەختە و هەمیشە داوای بڕی خەیاڵی لە یانەی بریکارەکانی دەکات، یەکێکی دیکە لە کێشەکان ئیدارەی بوروسیا دۆرتمۆندە کە بە کەمتر لە 75 ملیۆن یورۆ دەستبەرداری هێرشبەرەکە نابێت، وەک ئەگەرێکیش ئاماژە بە ئەگەری ئاڵوگۆڕی یاریزانەکە بە لوکا یوڤیچی سڕبی کراوە.

بابەتی پێشتر

زامپارینی: کوفرە دیبالا سەرەکی نەبێت، دەبوو ئامۆژگارییەکەی من بەهەند وەربگرێت

بابەتی دواتر

ئەمریكا ئۆتۆمبێلێكی شەش تایە بۆ ڕێگا سەختەكان دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کانسیلۆ لە بەرشلۆنە نزیکە

گفتوگۆ سەرەتاییەکان بۆ گواستنەوەى کانسیلۆ بۆ بەرشلۆنە گەیشتۆتە قۆناغەکانی کۆتایی. ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە لەسەر داواى چاڤی ڕاهێنەر بەدواى…
Total
0
Share