زامپارینی: کوفرە دیبالا سەرەکی نەبێت، دەبوو ئامۆژگارییەکەی من بەهەند وەربگرێت

ماوریزیۆ زامپارینی، سەرۆکی پێشووی یانەی پالێرمۆ

ماوریزیۆ زامپارینی، سەرۆکی پێشووی یانەی پالێرمۆ و بزنسمانی ئیتاڵی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەنجامدەدات.

کەسایەتییە ناودارەکەی ئیتاڵیا لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە ئاست و هونەری یاریکردنی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی دەدات و بە کوفری لە قەڵەمدەدات، کە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی یوڤانتۆس جێگەی ناکرێتەوە.

زامپارینی وەک دۆزەرەوەی بەهرەی دیبالا ناودەبرێت، پاش چەند وەرزێک یاریکردنی یاریزانەکە لە یانەی پالێرمۆ، هاوینی 2015 دەستبەرداریبوو پەیوەندی بە یانەی یوڤانتۆسەوە بکات.

تاوەکو ئێستا قەناعەتت بە دیبالایە؟

بێگومان، بۆچی ڕاوبۆچوونی خۆم بگۆڕم؟ دیبالا سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانە پیاوێکی زۆر باشە، تێناگەم بۆچی زۆرینەی هاندەران لەبیری دەکەن.

مەبەستت لە چییە؟

کاتێک گوێبیستی بەرنامە وەرزشییەکان دەبم، هەندێجار باسی پێکهاتەکانی یوڤانتۆس دەکەن و ناوی دیبالا لەبیردەکەن، تێناگەم بۆ؟!

لەبەرئەوەی لە سەرەتای وەرز بەهۆی پێکان و لاوازی ئاستی جەستەییەوە زۆرینەی یارییەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەربرد..

ئێوە گاڵتەم لەگەڵدەکەن؟! یارینەکردنی دیبالا لە چوارچێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا کوفرە، دەبوو پاولۆ گوێبسیتی ئامۆژگارییەکەم ببێت، ئەو ئامۆژگارییەی سێ وەرز لەمەوبەر کردم.

ئامۆژگارییەکەت چی بوو؟

ئامۆژگارییەکەم ئەوەبوو یانەی یانەی یوڤانتۆس و تۆرینۆ بەجێبهێڵێت، پێموابوو لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆی دەبوو ئیتاڵیا ڕووە و خولێکی دیکە بەجێبهێڵێت، بەتایبەت داواملێکرد پەیوەندی بە خولی ئیسپانیاوە بکات، بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید، بەڵام ئەو هەمیشە وەک بەختەورەێک لە تۆرینۆ خۆی دەردەخات.

بۆچی پێتوایە ڕۆیشتن لە تۆرینۆ چارەسەرە بۆ دیبالا؟

لەبەرئەوەی پاولۆ پاڵەوانە و جێگری پاڵەوان نییە، لە یوڤانتۆس کریستیانۆ بوونی هەیە و دیاردەی تۆپی پێیە، بە پێویستی دەزانم دیبالا بڕوات و هاوشێوەی کریستیانۆ لە خولێکی دیکە وەک پاڵەوان لە یانەیەک دەربکەوێت.

ڕوونکردنەوەی زیاترمان پێبدە..

کریستیانۆ وەک ئیبراهیمۆڤیچ وەهایە، یاریزانێکی بەهێزە و خاوەن کەسایەتییەکی بڵندە و ئەزموونێکی زۆری هەیە، شێتانە ناودارە.. ئەوان دوو ناوداری بوارەکەن و من و هەموو سەرۆکێک لە خولی ئیتاڵیا خەونیان پێوەدەبینێت و لەگەڵ هەر یانەیەک مەزن دەردەکەون، ئەوان نموونەن بۆ یاریزانانی دیکە، کاتێک کریستیانۆ لە یوڤانتۆس بەو کەسایەتییە بەرزەوە دەبینم، ئامۆژگاری دیبالا دەکەم لە یانە و خولێکی دیکە ببێتە یاریزانی ژمارە یەک نەک سێبەری یاریزانێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

جێرارد هاوشێوه‌ی ڕافا و ڕاهێنه‌رێکی باشتره‌ له‌ لامپارد و سۆڵشایه‌ر و ئارتێتا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی بۆ قایلکردنی هالاند بەکاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share