ئەمریكا ئۆتۆمبێلێكی شەش تایە بۆ ڕێگا سەختەكان دروستدەكات

Hercules

لە هەنگاوێكی نوێدا بۆ سەرنجڕاكێشانی خوازیانی ئۆتۆمبێلە بەهێز و تایبەتەكان، كۆمپانیای Rezvaniی ئەمریكی ئۆتۆمبێلێكی پیكاب-ی گەورەی خستەڕوو كە تایبەت بە سەركەوتن بە ڕێگا زۆر سەخت و دژوارەكان دروستكراوە.

ئۆتۆمبێلەكە ناوی Hercules-ە و هەیكەلێكی شەش مەتر و 20 سانتیمەتری هەیە و پانییەكەی 214 سانتیمەترە و بەرزییەكەشی دوو مەترە. دووریی نێوان تایەكانی پێشەوە و دواوەی 350 سانتیمەترە.

بەهۆی ئەوەی بۆ خوازیارانی سەركێشی ناو سروشت و ڕێگا سەختەكان دروستكراوە سیستمی پاڵنانی شەش تایەی بە قەبارەی 37 ئینج هەیە، ناوەوەشی جێگای پێنج نەفەری تیاجێكراوەتەوە، لە سەقفەكەشیدا هێڵێكی ڕوناكی بە تەكنیكی LED هەیە بۆ فەراهەمكردنی ڕوناكیی پێویست لەكاتی گەشەكانی شەو یان گەشتی ڕاوكردندا.

هەروەك درێژیی سندوقی ئۆتۆمبێلەكە 237 سانتیمەترە، كوشنەكانی بە بەنرخترین چەرم ڕووپۆشكراوە و جوڵەپێكردنیشی كارەباییە جگە لەوەی سیستمی گەرمی تیایە، هەروەها شاشەیەكی تەچ لە داشبۆردەكەیدا بە تەكنیكی Alpine جێگیركراوە كە دەتوانرێت بۆ چاودێریكردنی دەوروبەری ئۆتۆمبێلەكە لەڕێی كامێراوە پشتی پێببەسترێت، جگە لە كۆنتڕۆڵكردنی دەنگ و میوزیك و دیاریكردنی شوێن GPS.

بەهێزترین جۆری ئەم ئۆتۆمبێلە توانای بزوێنەرەكەی 1318 ئەسپە و خاوەن هەشت گێڕی ئۆتۆماتیكییە، هەروەك جۆرێكی دیكەی درعی (Military Edition) هەیە كە بە تایبەتمەندی بینینی شەو و زەنگی ئاگاداركردنەوە دەوڵەمەند كراوە.

جۆرە ئاساییەكەشی بە سیستمی پاڵنانی 6 × 6 و بزوێنەری بەنزین بە قەبارەی 3.6 لیتر و توانای 289 ئەسپ و، بزوێنەری دیزڵی تۆربین-ی بە قەبارەی 3.5 لیتر و، بزوێنەری قەبارە 6.4 لیتر بە توانای 500 ئەسپ دەخرێتەڕوو.

https://www.youtube.com/watch?v=KdYKKr6XHt0&feature=emb_logo

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی بۆ قایلکردنی هالاند بەکاردەهێنێت

بابەتی دواتر

ساڵانە سەدان هەزار ژن دەکوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share