ساندرۆ رۆسێل لەسەر بابەتی نیگرێرا هاتە دەنگ

ساندرۆ رۆسێل سەرۆکی پێشووی بەرشلۆنە لەسەر بابەتی نیگرێرا هاتە دەنگ و ڕەتیکردەوە بەهۆی هاوکاری ناوبژیوانەوە براوە بن.

ڕۆسێل لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ڕۆژنامەى مۆندۆ، ئاماژەى بەوەدا کە ئەوان هەرگیز بە پارە ناوبژیوانیان نەکڕیوە.

پوختەى قسەکانی بەم جۆرە بوون:

/ بە دڵنیاییەوە ئێمە نیگرێرا دەناسێن، بەڵام ئێمە سودمان لەخۆی وەرنەگرتوە بەڵکو سودمان لە ڕاپۆرتەکانی وەرگرتووە

/ هەر ساڵەو بابەتێک بۆ بەرشلۆنە دروستدەکەن، ئەمەى هەیە تەنها هەڵمەتێکە بۆ کەمکردنەوەى ناسناوەکانی بەرشلۆنە

/ نیگرێرا بەهۆی کارکردنی بۆ ئێمە پارەى وەرنەگرتوە، بەڵکو بەهۆی پێدانی زانیارییەوە پارەى پێدراوە

/ ئێمە بۆسکێتس و چاڤی و گواردیۆلا و ئینێستا و مێسیمان هەبوە کاتێک دەڵێن بە نیگرێرا براوە بوون کارێکی هەڵەیە

/ هیچ یارییەک نادۆزنەوە کە بەرشلۆنە بەهۆی ناوبژیوانەوە بردبێتییەوە، بەڵکو یاریی هەبوە بەهۆی ناوبژیوانەوە دۆڕاوە و ئەنجامەکەی لەدەست چووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هالاند دووه‌م هاتریکی تۆمارکرد و ئارسیناڵ‌ لووتکه‌ به‌رنادات

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئارسیناڵ و مانچسته‌ر سیتی له‌  یاریگای خۆیاندا بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share