ستیڤن جێرارد، ئه‌فسانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رزی سکۆتله‌ندی وه‌رز له دوای وه‌رز باشتر ده‌رده‌که‌وێت و میدیاکاران به ڕافا بینیتێزی نوێ ناویده‌به‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به کارامه‌یی و و لێزانی تاکتیکی و هونه‌ری چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌وروپی و ناوخۆیی بردووه‌ته‌وه، پێکهاته‌یه‌کی به‌هێزی بونیادناوه و به جیاوازی نۆ خاڵه‌وه لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه.
ئیان هێربه‌رت، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ له ستونێکی نوێ‌دا ئاماژه‌ی به ئاستی ستیڤن جێرارد کردووه و نوسیویه‌تی: جێرارد سه‌رسامه به ڕافا بینیتێزی ڕاهێنه‌ری ئیسپانی، که له ڕابردوودا به‌یه‌که‌وه له لیڤه‌رپوڵ کاریانکردووه.
“ستیڤی” له ڕووی تاکتیکیه‌وه خه‌سڵه‌ته‌کانی زیره‌کی و خوێندنه‌وه‌ی خێرا و بونیادنان و هێرشبردن و باڵاده‌ستی له ڕافا بینیتێز وه‌رگرتووه، ته‌نانه‌ت له زۆرینه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌رانه باشتره که له خولی ئینگلته‌را کارده‌که‌ن و هێنده‌ی ئه‌وان گرنگی پێ‌نادرێت.
له فرانک لامپارد باشتره که نه‌یتوانی دێربی له پله‌ی شه‌شه‌م زیاتر سه‌ربخات، به‌هه‌مان شێوه سۆڵشایه‌ر که نه‌یتوانی کاردیف سیتی له گێژاوی دابه‌زین ڕزگاربکات، یاخود ئارتێتا که تاوه‌کو ئێستا له ئارسیناڵ خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه و له سێبه‌ری گواردیۆلا ڕزگاری نه‌بووه، به‌هه‌مان شێوه جۆن تێری له یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا.
کاپیتانۆی پێشووی لیڤه‌رپوڵ له‌م وه‌رزه‌دا لوتکه‌ی خولی سکۆتله‌ندی نایابی گرتووه، نزیکه ده‌رزییه‌ک له دڵی ڕکابه‌ره مێژووییه‌که‌ی بدات و بێبه‌شیان بکات له نازناوی وه‌رزی نوێ که ده‌کاته ده‌یه‌م نازناوی له‌سه‌ریه‌ک، که بۆ سێڵتیکیه‌کان ده‌بێته ڕیکۆردی مێژوویی تۆمارنه‌کراو.
ئیان هێربێرت پێیوایه ئه‌گه‌ر لامپارد و سۆڵشایه‌ر و تێری و ئارتێتا شایسته‌ی چێڵسی و یونایتد و ئه‌ستۆن ڤێلا و ئارسیناڵ و گه‌وره‌کانی ئینگلته‌رابن، که‌واته جێرارد شایسته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه وه‌ک جه‌نه‌ڕاڵه‌که‌ی جاران بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ.