ڕاهێنەری ئارسیناڵ مارتینێلی دەکاتە “ڕۆناڵدۆی دیاردە”

ئەستێرەی لاوی یانەی ئارسیناڵ، گابریێل مارتینێلی لە پێکان گەڕاوەتەوە و مایکڵ ئارتێتا پلانی دارشتووە شێواز و پێگەی یاریکردنی بگۆڕێت.

لەکۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی ئارسیناڵ بەرامبەر نیوکاسڵ، گەوهەرەکەی بەرازیل بەشداریکرد و دوو گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساند، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 19 ساڵە و هێشتا ماویەتی لە بواری تۆپی پێدا تواناکانی بسەلمێنێت.

مارتینێلی حەزی بە یاریکردنە لە پێگەی باڵەکانی هێرشبەریی، بەڵام مایکڵ ئارتێتا بڕیاریداوە هاوشێوەی ڕۆناڵدۆی دیاردە کار لەسەر گۆڕینی پێگەکەیی و هەڵکۆڵینی تواناکانی بکاتەوە لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم.

لەبارەی لاوە بەهرەدارەکەوە، ئارتێتا دەڵێت، ” کاتەکانی یاریکردنی مارتینێلی لە سەردەمی مندا جیاوازی هەبووە، بەتایبەت ئەو کاتانەی لەڕووی جەستەییەوە ئامادەبووە، من لە ئێوە زیاتر خۆشمدەوێت، بەهرەیەکی ناوازەیە و هەموو هەفتەیەک دەبینم زیاتر بەرەوپێشچووە، مێژوویەکی پرشنگدار چاوەڕێیدەکات”.

مارتینێلی لە لاوانی کۆرنتیازەوە دەستیپێکردووە، لە ساڵی 2019وە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کردووە، 44 یاری ئەنجامداوە و 11 گۆڵی تۆمارکردووە و شەش گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ئەندرێ سیلڤا لەگەڵ گەورەکانی مەدرید لەسەرهێڵە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی تورکیا: ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق دەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share