پۆگبا و کریستیانۆ دەبن بە بۆمبی میرکاتۆی 2022

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و پۆل پۆگبا بۆندەکانیان لەگەڵ یوڤانتۆس و مانچستەر یونایتد نوێناکەنەوە، هاوینی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە دەکەن.

تۆڕی “سکای سپۆرت” لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ بەردەوامبوونی نییە، بەڵکو یاریزانەکە لە تۆرینۆ ئارام نییە و دەیەوێت کەشی یاریکردنی بگۆڕێت.

لەلایەکی دیکەوە، پۆل پۆگبا تاوەکو ئەم ساتە لەگەڵ ئیدارەی یونایتد بە ڕێککەوتنێک نەگەیشتووە بۆ بەردەوامبوونی لە شاری مانچستەر، ئەوەش دەرگای بەڕوویدا کردووەتەوە هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

سکای سپۆرت جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هاوینی 2022 بۆ هەردوو یاریزانەکە ئاگرین دەبێت، هاوشانی یەکدی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە دەکەن، نەک یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس.

بەپێی سەرچاوەکە، کریستیانۆ خۆشحاڵدەبێت بە یاریکردن هاوشانی مێسی، بەهەمانشێوە پۆگبا دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی و ئەو هەنگاوەشی بە گرنگتر لە گەڕانەوە بۆ تۆرینۆ و یوڤانتۆس لەقەڵەمداوە.

بابەتی پێشتر

ئینتەر میلان بەمەرج یوڤیچ دەکڕێت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شەنگال کردە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share