گواردیۆلا شوێنگرەوەی ئەگوێرۆی لە ئەڵمانیا دۆزیوەتەوە

 

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پیپ گواردیۆلا لە کۆتایی وەرزدا دەستبەرداری سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی دەبێت و شوێنگرەوەشی دیاریکردووە.

ماڵپەڕی “وەن فوتباڵ”ی ئینگلیزی لەزاری “دۆن بالۆن”ی ئیسپانییەوە بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا سێرجیۆ ئەگوێرۆ کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئەرجەنتین، یاخود پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات.

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری سیتیزن لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی ئەم هێرشبەرە دەستپێکردووە و لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجامداوە.

بەپێی زانیارییەکانی دۆن بالۆن، گواردیۆلا سەرسامبوونی بە ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆند نیشانداوە، داواشی لە سۆریانۆ و بیگریستاینی بەڕێوبەرانی یانە شینە ئاسمانییەکە کردووە هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی دەستپێبکەن.

نوێنەرانی سیتی دەیانەوێت گرەوی گواستنەوەی هالاند لە یانەکانی دیکە ببەنەوە و بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بە ئالف هالاندی باوکی یاریزانەکەوە دەکەن، کە پێشتر یاریزانی بواری تۆپی پێ بووە و بۆ یانەی مانچستەر سیتی یاریکردووە.

هالاند لە وەرزی گواستنەوەکانی 2019/2020 لە یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمساییەوە پەیوەندی بە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە کرد، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا 41  گۆڵی تۆمارکردووە و یانە گەورەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید، مانچستەر یونایتد، مانچستەر سیتی، پاریس سانت جێرمان، بەرشلۆنەی سەرسامکردووە و سەرجەمیان هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ بۆلۆنیای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 18ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا تۆمارکرد. بۆلۆنیا…
Total
0
Share