خانمێكی ناسراوی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە ئاشکرا مافی پاراستنی ئاژەڵان پێشێل دەکات

خانمێكی ناسراوی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هەرێمی کوردستان، بەبێ گوێدانە بنەماکانی ‏مافی پاراستنی ئاژەڵ، بە ئاشکرا فرۆشیار بۆ پێستی ئاژەڵان دەدۆزێتەوە.‏

ئەو خانمە ناسراوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەژێر ناوی براندی “کوین میریان” بە ئاشکرا ‏پێستی ڕێوی بە هەموو ئەندامانی جەستەیەوە دەفرۆشێت و ڕیكلامی بۆ دەكات.‏

بەپێی نووسینێك كە براندەكە و خانمەكە لە تۆڕی كۆمەلایەتیی ئینستگرام دایانناوە، ئاماژە ‏بەوە دەكەن، ئەو “جوانکاری”یە، كە شاڵێكی سەرشانی ژنانە، لێرە دروست دەکرێت و ‏ناوی ئەو زەرەنگەرەشی نووسیوە، کە پێست و ئەندامانی جەستەی ڕێوییەکەی بە زێڕ ‏ڕووپۆشکردووە.‏

لە ئێستادا لە جیهاندا بە فشاری ڕێکخراوەکانی مافی ئاژەڵ و پاراستنی جۆرەکان، ‏فرۆشتنی پێست و ئەندامانی ئاژەڵ قەدەغەیە، ئەگەرچی ساڵانە قازانجی بەکارهێنانی ‏ئەندامانی جەستە و پێست و فەرووی ئاژەڵان بۆ کاری ڕازاندنەوەی خانمان ملیۆنان ‏دۆلارە.‏

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران: ڕۆژی 7ی شوبات سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت

بابەتی دواتر

جیاوازیی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارەکانی یەکەی 70 هاوتای یەکەی 80 دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك لە فرۆشتنی زەوییە بازرگانییەكاندا بەشداردەبن

دوای ئەوەی بڕیاردرا زەوییە بازرگانییەكانی هەشتی حەسارۆك بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكە بفرۆشرێنەوە، وەزیری شارەوانی داوایكرد نوێنەری خاوەن…
Total
0
Share