ئەوانەی ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە ئەمڕۆ پارەنەدەن یەدەگەکان لە شوێنەکانیان دادەنرێت

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی حەجی ساڵی 2025 نووسیوە و ناویان گەڕاوەتەوە، ئەمڕۆ بەشی یەکەمی پارەکە کە چوار ملیۆن دینارە رادەستی بانک نەکەن، ئەوا لە جێگەیان یەدەگەکان بە پێی ریزبەندی دادەنرێن.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە دەرچووانی حەجی ئەمساڵ تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرێتییەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارەکان بکەن و پاش ئەوەی پسوڵەیان بۆکرا بەشی یەکەمی پارەکە رادەستی بانک بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کەسێک هۆکارێکی قبوڵکراوی هەبێت، ئەوا لەبەردەم لیژنە هۆکارەکانی رووندەکرێتەوە و دەسەلمێندرێت و بڕیاری لێدەدرێت، ئەگەر نا جارێکی دیکە وادەکە درێژناکرێتەوە.

ئەوەشی راگەیاند، بەشی دووەمی پارەکە دیارینەکراوە، بەهۆی ئەوەی جارێ هیچ بڕیارێک نەدراوە کە تێچووی حەج چەند دەبێت و بەپێی خزمەتگوزارییەکان دەبێت و پێشبینی دەکەن ئەمساڵیش لە نزیک نرخەکانی پاردا بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمریكا لە ئیدلب
دوای كوشتنی بەغدادی گەورەترینە و لە نزیك سنوورەكانی توركیا بووە

ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیدلب ئەنجامدرا، لەماوەی چەند ڕۆژی ‏كەمی ڕابردوودا پلانی بۆدانراوە و “گەورە تیرۆرستێك”…
Total
0
Share