جیاوازیی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارەکانی یەکەی 70 هاوتای یەکەی 80 دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، جیاوازیی مووچەی پێشمەرگە و ‏پلەدارانی یەکەی 70 بەستراوە و هاوشێوەی یەکەی 80ی لێدەکرێت.‏

لە نووسراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، “لەچوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی ‏پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، دوای هەوڵە ‏بەردەوامەکانی وەزیری پێشمەرگە بۆ ڕێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و ‏مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنووسراوی ژمارە 756 لە ڕۆژی 16ی ‏کانوونی دووەم، بە واژووی (شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگه، کە بۆ یەکەی حەفتا ‏نێردراوە، تیایدا ئاماژە كراوە، پاش ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ ‏بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری، بڕیاردرا بە (خەرجکردن و بەستنی جیاوازیی مووچەی ‏سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی (یەکەی 70)، هاوشێوەی (یەکەی 80) لە مانگی 1ی ‏ساڵی 2022وەوە.‏

بڕیاری هاوتاكردنەكە دوای ئەوە دێت، چەند ساڵێكە مووچەی یەكەی 70 لەگەڵ یەكەی ‏‏80 جیاوازن، ئەوەش ناڕەزایەتیی لێكەوتبووەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپەڕین.. بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنەوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنی جیاوازەوە کە بەیانیی ئەمڕۆ روویانداوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.…
Total
0
Share