كەشناسی: ئێوارە لە سلێمانی بەفردەبارێت‏

شەپۆلەكە ئێوارەی هەینی كۆتایی دێت

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات لە ئێوارەوە بەفربارین لە سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە دەستپێبكات.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، بۆ ئەمڕۆ لە سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆك سەرەتا شەپۆلێكی باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێدەكات، دواتر كاریگەرییەكانی شەپۆلەكە زیاتر دەبێت و باران هەموو ناوچەكانی هەرسێ پارێزگاكە دەگرێتەوە، پاشان لە كاتەكانی ئێوارەدا بەفربارین سەنتەری هەرسێ پارێزگاكە دەگرێتەوە.

ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ئەمڕۆ لە هەولێر تەنها ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە و لەناو شاری هەولێر بەفر نابارێت، پێشبینییەكانی كەشناسی بەوشێوەیەیە.

بۆ سبەینێش ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەكان، ناوچە شاخاوییەكانیش بەفری لێدەبارێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن بەهۆی ئەو شەپۆلەی ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

پێشتر كەشناسی پێشبینیی هاتنی ئەم شەپۆلەی كردبوو و ڕایگەیاندبوو، ئێوارەی هەینی شەپۆلەكە كۆتایی دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامى عه‌لی حه‌مه‌ساڵح دەداتەوە

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتارى گۆڕان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت، بابه‌تێكی ناڕاستی لەبارەی قۆرخکاری لە دۆسیەی بەنزین…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی شەڕی نێو نەخۆشخانەی فریاکەوتن دا

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لەبارەی دروستبوونی شەڕ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، شەڕەکە لەنێوان کارمەندانی پرسگە و…
Total
0
Share