سوریا، ئەمریكا بە هێرشەكەی داعش بۆسەر حەسەكە تۆمەتباردەكات

نوێنەری سوریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، ڕووداوەكانی ئەمدواییەی شاری حەسەكە ‏لە چێوەی “هەوڵەكانی واشنتنە بۆ سەرلەنوێ بەگەرخستنەوەی داعش و پێدانی بیانوویەك ‏بۆ هێشتنەوەی هێزەكانی”.‏

بەسام سوباغ، نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان لەمیانەی دانیشتنێكی ‏ئەنجومەنی ئاسایشدا ڕایگەیاند، ئەوەی ڕوویدا و ئەوەی ڕوودەدات لە شاری حەسەكە، وا ‏پێویست دەكات لەسەر ئەنجومەنی ئاسایش كە بەشێوەی خێرا چاو بخشێنێت بە ‏كاریگەرییەكانی ئەم ڕووداوە مەترسیدارانە.‏

وتیشی، ئەم ڕووداوانە لە ئاكامی “سووربوونی حكومەتەكانی هەندێك لە وڵاتانە لە ‏هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتیی گەڕاندنەوەی تیرۆرستان و خێزانە دەستبەسەركراوەكانیان لە ‏خێوەتگاكان و ناوەندەكانی دەستگیركردن لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا (مەبەست ‏ڕۆژئاوای كوردستانە)، كە بەشێوەیەكی كۆتایی ببێتەهۆی سنووردانان بۆ بوونیان لەسەر ‏خاكی سوریا”.‏

نوینەرەكەی سوریا ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووداوەكەی حەسەكە لە ئەنجومەنی ئاسایش ‏دەخوازێت كار لەسەر كۆتاییهێنان بە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری ڕۆژهەڵاتی ‏سوریا و ناوچەی “تەنەف” بهێنێت.‏

ئەو لێدوانانە لەكاتێكدایە دوێنێ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كۆنتڕۆڵكردنەوەی ‏تەواوەتی بەندیخانەی غوێران-ی لە شاری حەسەكە ڕاگەیاند و نزیكەی هەزار چەكداری ‏داعشیش خۆیان ڕادەستكردووەتەوە.‏

هێرش و پەلامارەكەی داعش پێنجشەممەی ڕابردوو 20ی كانونی دووەم بۆسەر ‏بەندینخانەكە دەستیپێكرد، لەو ماوەیەدا هەسەدە لەڕێی هەڵمەتی وردەوە پلانەكەی ‏پووچەڵكردەوە.‏

بابەتی پێشتر

مۆدێرنا تاقیكردنەوەی ڤاكسینێكی تایبەت بە ئۆمیكرۆن دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

پێكدادانی سێ بارهەڵگر شەش قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی عومرە بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا نرخی رێوڕەسمی تایبەت بە عومرە بەرزدەبێتەوە…
Total
0
Share