شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

ئاڵای عێراق و هەرێمی كوردستان

 بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد بكات بۆ تاوتوێی پرسە هەڵپەسێردراوەكان.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەرەو بەغداد بەڕێدەکەون بە مەبەستی گفتوگۆ و رێککەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.

“سەردانەكە لە چێوەی سەردانە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمە بۆ بەغداد بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی یاسای نەوت و غاز، بودجە، ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین بابەتی دیکە”، وەك ئەوەی ئومێد سەباح ئاماژەی پێداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share