دووەم کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سوپای ئەمریکا هاتنی کەشتیی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن و کەشتییە هێرشبەرەکانی یاوەری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند دوای ئەوەی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە فەرمانی جووڵە پێکردنی ئەم هێزە هێرشبەرە دەریاییەی بۆ ناوچەکە دەرکرد.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ”کەشتی فڕۆکە هەڵگری USS Abraham Lincoln کە بە فڕۆکەی جەنگی F-35C و F/A-18 Block 3  تەیار کراوە، گەیشتە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەییەکەمان”.

دەشڵێت، ”کەشتییەکە سەرکردایەتیی یەکەی هێزی دەریایی Carrier Strike Group 3 دەکات کە لەلایەن فەوجی وێرانکەری DESRON 21  و  Carrier Air Wing 9 پشتیوانی دەکرێت”.

بە هاتنی کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن، ژمارەی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا کە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن بوو بە دوو کەشتی کە بە وتەی بەرپرسانی پێنتاگۆن بەهۆی ترسە لە زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میزەڵانەکانی حەماس خەریکە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین هەڵدەگیرسێنێتەوە

دوای ڕەوانەکردنی چەند میزەڵانێکی ئاگراوی، لەلایەن لایەنگرانی حەماسەوە بۆ شارە ئیسرائیلی نشینەکان، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی چەند بنکەیەکی حەماسیکرد…
Total
0
Share