پێكدادانی سێ بارهەڵگر شەش قوربانیی لێكەوتەوە

یەكێك لە بارهەڵگرەكان دوای ڕووداوەكە فۆتۆ: سەركەوت ئیبراهیم

بەهۆی پێكدادان لەنێوان سێ بارهەڵگردا لە بانی مەقان نزیك قەزای چەمچەماڵ، شەش گەنج برینداربوون.‏

ڕووداوەكە درەنگانی شەوی ڕابردوو بووە، شایەتحاڵێك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ‏ڕاگەیاند، شەش گەنج ‏بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.‏

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكە، تیژڕەویی یەكێك لە بارهەڵگرەكان هۆكاری ڕووداوەكە ‏بووە.‏

تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، بریندارەکان تەمەنیان (17، 20، 22، 23، 26 و 32) ساڵانن و لەئێستادا سەرجەمیان لەژێر چاودێری و چارەسەری پزیشکیدان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران و خانەنشیانی سنووری ماددەی 140ی دەستووریش دەگرێتەوە

ساسان عەونی، وەزیری شاەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری ماددەی 140ی دەستوور…
زیاتر ببینە

شەرعیەتدان بە فرۆشتنی نەوت لە پەرلەمانەوە.. فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ پەرچەكرداردا نییە

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی “هەوڵێكی شەرعیەتدان” بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن پەرلەمانەوە ڕوونكردنەوە دەدات و…
Total
0
Share