هەدەپە: داعش لەناوچەكانی دەسەڵاتی توركیاوە چوونەتە حەسەكە و چەكی ناتۆیان پێیە

هەدەپە دڵنیایە لەوەی هێرشی ئەمدواییەی داعش بۆسەر بەندیخانەی غوێرانی حەسەكە، لایەنی دیكەی لەپشتەوەیە، بۆیە داوای لێكۆڵینەوە دەكات، بە ڕوونی ناوی توركیا دەهێنێت.

کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی حەسەكە و هێرشی شانە نووستووەكانی داعش و هەوڵی هەڵاتنی چەكداران بڵاوكردەوە، دەڵێت، “چەتەكانی داعش پشتگیری لە هێزە تاریكەكانەوە وەردەگرن، بۆیە تا ئێستا هەڕەشەیەكی گەورەن لەسەر گەلانی ناوچەكە”.

هەدەپە بەڕوونی توركیای بە بوونی دەست لە پیلانگێڕییەكە ناوهێناوە، بەوەی چەكدارانی داعش لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیاوە پەڕیونەتەوە بۆ حەسەکە، ئەمە جگە لەوەی چەکی تایبەت بە هاوپەیمانیی ناتۆیان پێیە، (توركیا ئەندامی هاوپەیمانێتییەكەیە).

بۆیە پارتی دیموكراتی گەلان پێیوایە، وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی ناتۆ و بەتایبەت تورکیا، بەرپرسیارن لە ئاشکراکردنی پشتپەردەی هێرش و پیلانگێڕییەكەی داعش بۆسەر حەسەکە.

داواش لەو وڵاتانە دەکات، کە هاوڵاتییانیان ئەندامانی داعشن و لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستبەسەرن، هاوڵاتییەکانی خۆیان وەربگرنەوە.

بابەتی پێشتر

هەسەدە ژمارەی ئەو داعشانەی خۆیان ڕادەستكردووە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

دواى بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی چی لە عێراق دەگوزەرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share