بەستنەوەی كارەبای عێراق بە سعودیەوە هەنگاوێكی دیكەی بڕی

عێراق لەئێستادا 15 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنێت

سعودیە و عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژووكرد بۆ پێكەوەبەستنی كارەبا و پێدانی ‏ئەو وزەیە بە بەغداد، وەك ئەوەی وەزارەتی وزەی شانشینی عەرەبی بڵاویكردووەتەوە.‏

ئەمیر عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعودیە لەمیانەی ڕاگەیاندنی ‏واژووكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكە ڕایگەیاند، ئەوەی لەگەڵ عێراق پێكەوە ‏دەمانبەستێتەوە زۆر گەورەترە لە هێڵەكانی كارەبا، پێكەوەیی وەك خوێن، بنەچە و ‏مێژووی هاوبەش لە ئارادایە.‏

عێراق لەئێستادا نزیكەی 15 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنێت، زۆر كەمترە لە 30 ‏هەزار مێگاوات كە پێویستە بۆ پركردنەوەی پێداویستییەكانی لەكاتی بەرزبوونەوەی ‏خواست بۆ لوتكە لە وەرزی هاویندا، وەك ئەوەی وەزیرە سعودییەكە ئاماژەی پێدا.‏

سمو #وزير_الطاقة يوقع مذكرة تفاهم في مجال الربط الكهربائي، مع معالي وزير الكهرباء العراقي المكلف م. عادل كريم. وحضور معالي وزير النفط العراقي إحسان عبدالجبار، وذلك عبر الاتصال المرئي. وحضور معالي أمين مجلس الوزراء العراقي د. حميد الغزي.

لە كانوونی یەكەمی ڕابردوودا وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرایكرد گفتوگۆ لەگەڵ ‏سعودیەدا دەكەن بۆ كڕینی وزەی كارەبا.‏

سەرەڕای ئەوەی عێراق خاوەن یەدەگێكی زۆری نەوت و غازە و دووەم گەورە ‏بەرهەمهێنە لە ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك)، بەڵام بەدەست قەیرانی ‏كەمی وزەوە دەناڵێنێت، بەتایبەت وزەی كارەبا.‏

عێراق كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 40 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، پشت بە ئێران ‏دەبەستێت بۆ نزیكەی یەك لەسەر سێی پێویستییەكانی غاز و كارەبا، پاشەكشەی ژێرخان ‏ڕێگرە لەوەی سەربەخۆیی لەبواری وزەدا بەدەستبهێنێت، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی ‏پڕكردنەوەی پێداویستیی غازەوە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا، عێراق چوار ملیار دۆلاری ‏ئێران قەرزدارە.‏

بابەتی پێشتر

سێ ئاماری جیاوازی پیشێلکاریی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان بڵاودەكرێنەوە

بابەتی دواتر

(NBA) - فینێکس له یوتای برده‌وه و کریس پۆل 27 خاڵی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی و پارتی لەبارەی پۆستەكانەوە لێكتێگەیشتنیان هەیە
ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكە: پێكهێنانی حكومەت دوادەكەوێت

ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی پێشبینی دەكات پێكهێنانی حكومەتی ‏داهاتووی عێراق دوابكەوێت، دەشڵێت، یەكێتی و پارتی لەبارەی…
Total
0
Share