(NBA) – فینێکس له یوتای برده‌وه و کریس پۆل 27 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فینێکس سه‌نز ڕووبه‌ڕووی یوتا جاز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فینێکس کۆتاییهات.

فینێکس به ئه‌نجامی (115-109) بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یوتا جاز تۆمارکرد، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌شدا کریس پۆل، ئه‌ستێره‌ی فینێکس توانی 27 خاڵ تۆماربکات، هاوشان له‌گه‌ڵ نۆ ڕیباوند و 14 ئه‌سیست، له‌به‌رامبه‌ردا جۆردان کلارکسۆن له تیمی یوتا 22 خاڵ و چوار ڕیباوند و 5 ئه‌سیستی تۆمارکرد.

ئه‌نجامه‌کانی دیکه‌ش به‌م جۆره بوون:

نیویۆرک نیکس 93-95 کلیڤلاند کاڤالێرز

ئیندیانا پیسه‌رز 113-117 نیوئۆرلیانز پیلیکانز

چیکاگۆ بوڵز 111-110 ئۆکلاهوما سیتی سانده‌ر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.…
Total
0
Share