تاپۆکردنی زەوییە زێدەڕۆییەکانی سلێمانی چەند قۆناغێکی بڕیوە

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، هەوڵەکانی تاپۆکردنی زەوییە زێدەڕۆییەکانی سلێمانی چەند ‏قۆناغێکی بڕیوە و یاساكه‌ له‌ به‌‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیانه ، لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌میش له‌ ‏جێبه‌جێكردنی ئاشكرا ده‌كرێت.‏

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌ری ناحییه‌كان و لێپرسراو و نوێنه‌ری ‏فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی تایبه‌ت به‌ به‌خاوه‌كردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زیاده‌ڕه‌وییان ‏له‌سه‌ر كراوه،‌ كۆبووه‌وه‌.‏

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی گفتۆگۆیان له‌باره‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی به‌خاوه‌كردنی ئه‌و ‏زه‌وییانه‌ی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ر كراوه،‌ له‌ سنووری شاره‌وانیدا كرد كه‌ به‌پێی یاسای ‏هه‌مواركراوی ژماره (3)ی ساڵی (2019) ڕێكخراوه‌، هەروەها به‌رنامه‌ی داهاتووی ‏لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان و لیژنه‌ی باڵا ده‌ستنیشانكرا.‏

قائیمقامی سلێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووە، “ده‌بێت به‌ هه‌موومان كار بۆ ‏جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ بكه‌ین، چونكه‌ له‌لایه‌ك خزمه‌ت به‌ هاوڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت و ‏داهات نزمه‌كان ده‌كات، له‌لایه‌كیتره‌وه‌ كاره‌كانی حكومه‌ت له‌و بواره‌دا ڕێكده‌خات”.‏

وتوشیەتی، “ئه‌م كاره‌ به‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م ‏ئاشكرا ده‌كرێت”.‏

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و كارانه‌ كراوە، كه‌ لیژنه‌كان كردوویانه‌ له‌ وه‌رگرتنی ‏داواكاری و ئه‌نجامدانی ڕووپێوی، به‌رنامه‌ی كاری داهاتووش بۆ لیژنه‌كان و فه‌رمانگه‌ ‏په‌یوه‌ندیداره‌كان دیاریكراوە.‏

یاسای ژماره‌ (7)ی ساڵی 2021ی هه‌مواركراوی ژماره‌ (3)ی ساڵی (2019) تایبه‌ته‌ به‌ ‏بەخاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كاندا زیاده‌ڕه‌وییان كراوه‌ته‌سه‌ر.‏

بابەتی پێشتر

دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران بە دەستووری ناودەبات

بابەتی دواتر

سێ ئاماری جیاوازی پیشێلکاریی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان بڵاودەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share