دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران بە دەستووری ناودەبات

دادگای باڵای فیدڕاڵی

دادگای باڵای فیدڕاڵی، سكاڵای سەر دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕەتكردەوە و دەڵێت، سەرۆكایەتیكردنی دانیشتنەكە لەلایەن پەرلەمانتار خالد دەراجی-یەوە پێچەوانەی ئەحكامی دەستوور نییە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ لەمیانەی دانیشتنێكدا ئەو سكاڵایەی ڕەتكردەوە كە لەسەر دەستووری بوونی دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركرابوو و دەڵێت، سەرۆكایەتیكردنی دانیشتنی یەكەم لەلایەن پەرلەمانتار خالد دەراجی پێچەوانەی ئەحكامی دەستوور نییە.

دادگا بڕیارەكەی پێشووی خۆیشی دەربارەی هەڵپەساردنی كاتیی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕەتكردەوە و دووپاتیكردەوە، مەشهەدانی ناتوانێت بەردەوامبێت لە ئیدارەدانی دانیشتنی یەكەم، پاش ڕاگەیاندنی خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بڵاویكردەوە كە دادگای فیدراڵی ئەمجارەش دانیشتنی تایبەت بە بڕیاردان لەبارەی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ سێشەممەی داهاتوو 1ی شوبات دواخستووە، بەڵام دواتر ئاژانسەكە خۆی بڕیارەكانی دادگای بڵاوكردەوە.

لایەنەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە دانیشتنی یەكەمی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران ڕازینین و بە نایاسایی وەسفیدەكەن، بۆیە لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆماركرد.

بابەتی پێشتر

شەپۆلەكەی كۆتایی هەفتە بەفری بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆك پێیە

بابەتی دواتر

تاپۆکردنی زەوییە زێدەڕۆییەکانی سلێمانی چەند قۆناغێکی بڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئۆتۆمبێل دروستدەكات

عێراق پلانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی هەیە و دەیەوێت بە نرخێكی “هەرزان” بیفرۆشێت. “چەندین بیرۆكە هەن بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، یەكێكیان…
Total
0
Share