هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبا ئاشكراكرا.. بەهۆی غازی ئێرانەوە هەناردەی نەوتی عێراق كەمدەبێتەوە

ئەو غازەی عێراق لە ئێرانەوە هاوردەی دەكات بەمەبەستی كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا، كەمبووەتەوە و ئەوەش بەرهەمهێنانی كارەبای بەڕێژەی 35% كەمكردووەتەوە، چارەسەركردنیشی پێویستی بە كەمكردنەوەی نەوتی هەناردەكراوی عێراقە.

بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر غاز لە ناوخۆی ئێراندا، بڕی ئەو غازەی عێراق لەو وڵاتەوە هاوردەی دەكات بەڕێژەی 85% كەمبووەتەوە، ئەوەش سووتەمەنی لەو وێستگانەی كارەبا بڕیوە كە بە غاز كاردەكەن و بڕی كارەبای بەرهەمهێنراو حەوت هەزار مێگاوات كەمیكردووە كە دەكاتە ڕێژەی 35%ی كارەبای عێراق.

بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و قەرەبووكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی لە غازدا دروستبووە، لەدوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فەرمانیكردووە نەوتی خاو و سووتەمەنیی شل بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەكاربهێنرێن.

ماوەی چەند مانگێكە هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق 250 هەزار بەرمیل كەمیكردووە بەهۆی كەمبوونەوەی غازەكەی ئێران و بەكارهێنانی نەوت و سووتەمەنیی شل بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.

ئەو بڕە لە نەوت دەكاتە ڕێژەی 7%ی نەوتی هەناردەكراوی عێراق و ڕۆژانە زیانی 20 ملیۆن دۆلار لە داهاتی عێراق دەدات كە مانگانە دەكاتە 600 ملیۆن دۆلار.

بابەتی پێشتر

دووبارە بڕیاردانی یاسایی لەبارەی دانیشتنی یەكەمی نوێنەران دواخرا

بابەتی دواتر

حكومەت لە پێدانی كارەبادا جیاوازی لەنێوان سلێمانی لەگەڵ هەولێر و دهۆكدا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share