دووبارە بڕیاردانی یاسایی لەبارەی دانیشتنی یەكەمی نوێنەران دواخرا

دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای فیدراڵی ئەمجارەش دانیشتنی تایبەت بە بڕیاردان لەبارەی یەكەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی دواخست.

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی هەبوو تایبەت بە سكاڵای چەند پەرلەمانتارێك لەبارەی یاساییبوون و یاسایینەبوونی دانیشتنی یەكەمی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام دادگا دانیشتنەكەی دواخست بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 2022/2/1.

ئەمە دووەمجارە دادگای فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە سكاڵا و بڕیاردان لەبارەی دانیشتنی یەكەمی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەران دوابخات.

لایەنەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە دانیشتنی یەكەمی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕازینین و بە نایاسایی وەسفیدەكەن، بۆیە لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆماركردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
Total
0
Share