‘ئیتر سیاسەتی (هەر بێنە و هیچ نادەم) لە عێراقدا بۆ هەرێم بەردەوام نابێت’

“هیچ بڕێك نەوت لەسەر هەرێم فەرز نەکراوە”

پەرلەمانتارێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، پرۆژە پەسەندكراوەكە بریتی نیە لە بڕین و پێدانی پارە، بەڵکو بەپێی ماددەی تایبەت ئەوە زیادکرا کە هەرێم بڕێك نەوت بدات بە عیراق و دەشڵێت، “ئیتر سیاسەتی (هەربێنە و هیچ نادەم) لەعیراقدا بۆ هەرێم بەردەوام نابێت”.

ڕێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەموو فراکسیۆنە کوردییەکان بەیەکەوە، شەڕمان بۆ پچڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام بەهۆی “بێ متمانەیی هەرێمەوە” لایەنە عیراقییەکان ئامادەنەبوون هیچ سازشێك بکەن.

ئەو پەرلەمانتارە لە نوسینێكدا لەژێر ناونیشانی “با هەموتان بزانن چی ڕویداوە! بەشێکی زۆر کەم لە ڕاستییەکان” لە پەیجی خۆی لە فەیسبووك دەربارەی پرۆژەیاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی كە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندیكرد نوسیویەتی، “بڕیارەکە بریتی نیە لە بڕین و پێدانی پارە، بەڵکو بەپێی ماددەی تایبەت ئەوە زیادکرا کە هەرێم بڕێك نەوت بدات بە عیراق، کە سۆمۆ دیاری بکات. هەروەها داهاتە ئیتیحادییەکانی تریش بداتە عێراق. لەبەرامبەردا بڕێك پارە تەرخاندەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ ڕەزامەندی و بەشداری فراكسیۆنە كوردییەكان پرۆژەیاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی (قەرزكردن)ی پەسەندكرد.

بەپێی بڕگەیەكی پرۆژەكە هەرێم بەمەرجی ڕادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ بەپێی ئەو بڕەی كۆمپانیاكە دیاریدەكات، لەگەڵ ڕادەستكردنی داهاتە نانەوتییە فیدڕاڵییەكان بەشە بودجەی لەلایەن حكومەتی بەغدادەوە پێدەدرێت.

“هیچ بڕێك نەوت لەسەر هەرێم فەرز نەکراوە. ئەگەر هەرێم و عێراق لەسەر هەر بڕێك نەوت ڕێکبکەون، کەم یان زۆر، ئەوا لەبەرامبەریدا بڕێك پارە دێت بۆ هەرێم” وەك ئەوەی ڕێبوار كەریم دەیڵێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، داهاتە ئیتیحادییەکانیش لێرەدا مەبەست گومرك و باجە، لەپێشتردا هەرێم و بەغداد ڕێکكەوتنێکیان لەسەر کردووە. ئەوەش دەڵێت، “ئەم یاسای قەرزە کۆتایی دنیا نیە و لە مانگی داهاتوودا پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دێتە پەرلەمان و دەکرێ دەستکەوتی زۆر باشی بۆ کورد هەبێ”.

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاندووە، “پێشتر چەندینجار هاوارمان کرد ئیتر سیاسەتی (هەر بێنە و هیچ نادەم) لە عێراقدا بۆ هەرێم بەردەوام نابێت. هەر بۆیە دەبێ هەرێم بزانێ پێویستە مل بدات بۆ فرۆشتنی بڕێك نەوت لەڕێی سۆمۆوە. واتە لەڕێی عیراقەوە. ئیتر پێویست بە ترساندنی خەڵك و شڵەژاندنی بازاڕ ناکات، ئێوە وتتان ئامادەین نەوت بدەین، فەرموو بەشێك لە نەوتەکە بدەن و پارەی باش وەربگرن”.

 

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: هەرێم بەشێک لە نەوت و داهاتەکان نەگەڕێنێتەوە كێشەی گەورەتری بۆ دروستدەبێت

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: ئەگەر قاچاخچێتی و گەندەڵی نەبوایە بەمشێوە لە بەردەم بەغداد زەلیل نەدەبوین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێچەوانەی پڕوپاگەندەی پشتگیریی توركیا بۆ هەنگاوەكانی 8ی تەمموز
لە كارگەیەكی توركیا كاڵای هەڵمەتی هەڵبژاردنی “هاوپەیمانی كوردستان” سوتێنرا

شارەوانیی ترابزۆن داوێتی بەسەر كۆمپانیایەكی ڕیكلامدا، كە تیایدا كاسكێتی ڕیكلامی هەڵبژاردن بۆ “هاوپەیمانی كوردستان”ی یەكێتی و گۆڕان دروستدەكرا،…
Total
0
Share