ڕەوەندی كوردستانی لە فینلاند وەك پێویست دەنگیان بە كاندیدانی كورد نەدا

دوێنێ یەکشەممە ئەنجامی هەڵبژاردنی هەرێمەکان لە وڵاتی فینلاند ڕاگەیەندرا، بەپێی ‏ئەنجامەکە، پارتی ‏kokoomus‏ زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و لەناویشیدا کاندیدی ‏کورد “موهیس عەزیزی” دەنگی پێویستی پەرلەمانی بەدەستهێنا.‏

موهیس عەزیزی، کاندیدی دەرچووی پارتی kokoomus‏ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ‏ڕاگەیاند، “سەرەڕای ئەوەی دەنگی پێویستم هێناوە، بەڵام بەپێی ڕێژەی کورد و ڕێژەی ‏دەنگی من، کوردەکان زۆر کەم دەنگیان بە من و کاندیدە کوردەکانی دیکە داوە”.‏

جگە لە موهیس عەزیزی، چەندین کوردی دیکە لەسەر پارتەکانی دیکەی فینلاند کاندید ‏بوون لە هەڵبژاردنە هەرێمییەکاندا، بەڵام ئەوانیش بەتەواوی لەلایەن ڕەوەندی ‏كوردستانییەوە پشتگیرییان نەکراوە.‏

لەم هەڵبژاردنەی فینلاند ئەم کوردانە خۆیان کاندید کردبوو:‏

‏1 – موهیس عەزیزی ‏Muhis Azizi ‎، ‏‎771‎‏ دەنگ

‏2 – گەشاو بیبانی  ‏Gashaw Kaisa Biban، ‏‎287‎‏ دەنگ

‏3 – ئاڵێتین باشبۆگا ‏Alettin Basboga   ‎، ‏‎249‎‏ دەنگ

‏4 – حسێن حەمید کاکەیی ‏Husein Hamiid   ‎، ‏‎59‎‏ دەنگ

‏5 – ئەردال ئاسلان ، 55 دەنگ.‏

ئەمەی خوارەوە ئاستی دەنگەکانی پارتەکانی فینلاندە لە هەڵبژاردنەكەدا

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای "تەڵەبات" لەبارەی دەنگۆی هەڕەشەلێکردنیانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

خانەنشینان مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و حكومەت باس لە مووچەی ئەم ‏مانگە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە پاراستنی هاوسەنگی و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردە لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، موسەنا سامەڕائی،…
Total
0
Share