کۆمپانیای “تەڵەبات” لەبارەی دەنگۆی هەڕەشەلێکردنیانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

کۆمپانیای “تەڵەبات” بۆ خزمەتگوزاریی گەیاندنی خواردەمەنی، ئەو دەنگۆیانەی ‏ڕەتکردەوە کە گوایە هەڕەشەیان لێکرابێت لەبارەی داهاتیانەوە.‏

کۆمپانیای “تەڵەبات” لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا ‏کەوتووە دەڵێت، “ئێمە وەک لقی کۆمپانیای تەڵەبات لە سلێمانی ڕایدەگەیەنین، ئەم بابەتە ‏سەر لەبەری دوورە لە ڕاستییەوە، بەپێچەوانەوە برایانی ئاسایش و پۆلیس هاوکارمان ‏بوون و کاری خۆیان جێبەجێکردووە”.‏

تەڵەبات ڕاشیگەیاندووە ڕێکاری یاسایی دژی ئەو شوێنانە دەگرێتەبەر، كە ئەو هەواڵانەیان ‏بڵاوکردووەتەوە.‏

پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وا بڵاوکرایەوە، گوایە چەند کەسێک لە سلێمانی ‏هەڕەشەیان لە لقی کۆمپانیای “تەڵەبات” کردووە، بەوەی دەبێت داهاتەکەیان لەگەڵدا ‏بەشبکات، بەوەش نرخی گەیاندنی کۆمپانیاکە گرانبووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی جیهانی: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەمزوانە دەستپێناكاتەوە

میدیایەكی ئابوری رایدەگەیەنێت، ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی كێشەی قەرەبووكردنەوەوە بەردەوامە و دەشڵێت، هەناردەكردنەوەكە بەمزوانە نابێت. دامەزراوەی…
زیاتر ببینە

یەرەكە توركیا بەدرۆدەخاتەوە: لە بۆردومانەكانی دوێنێدا هیچ زیانێكمان بەرنەكەوتووە

یەكینەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بانگەشەی توركیا لەبارەی زیانگەیاندن بە هێزەكانیان ڕەتدەكاتەوە، دەڵێت، لە بۆردومانەكانی دوێنێی سەر پێنجوێن و شارباژێڕ،…
Total
0
Share