ئه‌مریكا به فڕۆكه‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى گه‌یانده ئۆكرانیا تا هاوكاریی سوپاى ئه‌و وڵاته‌بێت له پڕچه‌ككردنى.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆکرانیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئەو فڕۆکەیەی کە چەک و تەقەمەنییەکانی بارکردووە، گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بۆریسپۆل.
باسیله‌وه‌شكردووه، “هاوكارییه‌كه 90 تۆن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه و بۆ بەرگریکارانی بەرەی پێشەوەی ئۆکرانیا ڕەوانەمان کردووە، كه ئه‌وه‌ش نیشاندەری پەیوەستى ئەمریکایە بەرامبەر مافی بەرگریکردنی شەرعی ئۆکرانیا لە سەروەری خۆی”.
باڵیۆزخانه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ئەمریکا لە ساڵی 2021 زیاتر له 650 ملیۆن دۆلار ھاوکاریی ئەمنیی پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە پێشکەشکردنی ھاوکاری لەم جۆرە بەمەبەستی بەھێزکردنی سوپای ئۆکرانیا.