ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدران، یانه‌ی پاریس سان جێرمان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیمس تۆمارکرد.
له یارییه‌کی به‌هێزدا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان میوانداریی یانه‌ی ڕیمسی کرد، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی پاریس به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێوه‌ڵام کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی پاریس له خوله‌که‌کانی 44، 62، 67، 75 له‌لایه‌ن مارکۆ ڤیراتی، سێرجیۆ ڕامۆس، ووت ڤایس (به‌هه‌ڵه)، دانێلۆ پێرێراوه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، پاریس به کۆکردنه‌وه‌ی 53 خاڵ له‌لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لیگا 1 جێگیربوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی ڕیمس به 24 خاڵه‌وه له‌پله‌ی 14دا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه.