ڤاران لە مۆندیال بێبەشدەبێت

ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ڤارانی بەرگریکاری مانچستەر یونایتد دەکرێت و ئەگەر زۆرە لە مۆندیال بێ بەشبێت.

لە یارییەکەى مانچستەر یونایتد بەرامبەر چێڵسی، ڤاران توشی پێکانێکی قورس هنات و بەگریانەوە یاریگاى جێهێشت.

پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستوە کە پێکانەکەى ڤاران قورسە و ئەگەری دوورکەوتنەوەى لە مۆندیال زۆرە.

بڕیارە ئەمڕۆ پشکنینی موگناتیسی بۆ بکرێت و ماوەى دوورکەوتنەوەى پێکانەکەى ئاشکرابکرێت.

ئەگەری بەشداری کردنی ڤاران لە مۆندیال زۆر کەمە و دورنیە دواى کانتێ، دووەم یاریزانی فەرەنسی بێت کە لەو بۆنە جیهانییە بێ بەش دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share