ڕامۆس گەڕایەوە

ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، سێرجیۆ ڕامۆس قۆناغی چارەسەر و پشوودانی تێپەڕاندووە و گەڕاوەتەوە سەر یەکەی مەشقوڕاهێنانەکان.

ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەوەی بەهۆی پێکانی موسولکەیی قاچیەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریکردن دوورکەوتەوە، سێرجیۆ ڕامۆس ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو دەستی بە مەشقوڕاهێنان لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان کردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕامۆس بە درێسی پاریسەوە دووا یاریی بەرامبەر ستاد ڕیمس لەڕێکەوتی 23ی کانوونی دووەمی 2022 ئەنجامداوە، بڕیاریشە یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر لۆریان دەست بە چالاکییەکانی خوولی فەرەنسا بۆ وەرزی 2021/2022 بکاتەوە.

بەرگریکارەکەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید تاوەکو ئێستا تەنها پێنج یاریی بۆ پاریس سان جێرمان کردووە، گۆڵێکی تۆمارکردووە، لە کاتێکدا بڕی پێنج ملیۆن یورۆ مووچەی وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێڵز و پۆرتوگال براوه‌بوون و ئیتاڵیا ماڵئاوایی له‌ خه‌ونی مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌م له‌ پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی وێڵز و…
Total
0
Share