(ڤیدیۆ) یاریی لوتکه‌ی نێوان میلان و یوڤی به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 23ی خولی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یانه‌کانی یوڤانتۆس و میلان یه‌کسانبوونیان تۆمارکرد.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له‌یاریگای سان سیرۆ میوانداریی یانه‌ی یوڤانتۆسی کرد، سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌ و ڕه‌خساندنی چه‌ندین هه‌ل بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ به‌بێ گۆڵ له‌نێوانیاندا کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، میلان به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 48 خاڵ له‌پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی کالچیۆ جێگیربوو، به‌هه‌مان شێوه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس به‌ 41 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی پێنجه‌مدا هاوشێوه‌ی هه‌فته‌کانی ڕابردوو به‌رده‌وامبوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پاریس چوار گۆڵی له‌ ڕیمس کرد و له‌ لوتکه‌دایه‌

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ (87)دا گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌ ئالاڤێس کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share