دەزگای لوتكە کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانی میسر دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان

پاش ئەوەی ژمارەیەك كۆچبەری كورد بەنیازبوون لە توركیاوە بە ڕێگای ئاویی بگەنە كەناراوەكانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی میسرەوە دەستگیركران، دەزگای لوتكەش ئاشكرایكرد، لە ئایندەیەكی نزیكدا دەیانگەڕێنێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم، ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “پاش ئەوەی کە ژمارەیەک کۆچبەر ویستویانە لە وڵاتی تورکیاوە بە ڕێگای ئاوی بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی وڵاتی میسرەوە دەستگیر کران و چەند هەفتەیەکە لەو وڵاتە دەسبەسەرن”.

ئاری جەلال ئەوەشی خستەڕوو، “دەزگای لوتکە دەستبەجێ دەستی کرد بە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە و لە ئەنجامدا توانرا بڕیاری ئازادکردن بۆ سەرجەم پەنابەرە کوردەکان وەربگیرێت، لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا لەلایەن دەزگاکەمانەوە دەگەڕێندرێنەوە خاکی هەرێمی کوردستان”.

سەرۆكی دەزگاكە ئەوەشی ڕایگەیاند، دەزگای لوتکە بەمزووانە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە لە بەروار و کاتی گەڕانەوەیان ئاگاداردەکاتەوە.

لە 25ی تشرینی یەكەم دەزگاكە لە نوسراوێكدا داوای لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق كرد هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ گەڕانەوەی ئەو پەنابەرانە كە ژمارەیان 22 كەسن و لە هەردوو رەگەزن.


بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە 'كەسوكاری شەهیدان تاجی سەرمانن'

بابەتی دواتر

بایدن سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر هەرێم و عێراق دەگۆڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوكردەوە كە بە دوو رۆژ كۆتایی…
Total
0
Share