هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵكردنهوهى بەندیخانەی غوێرانى لە حەسەكە ڕاگهیاند، 175 چهكدارى داعشیشی كوشتووە، دەڵێت، شەش مانگە پلان بۆ هێرشەكە دادەڕێژرێت.
فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات – ههسهده له ڕاگهیهندراوێكدا دەڵێت، ”گرتووخانەی غوێرانمان كۆنترۆڵكردەوە و لە سێ ڕۆژیشدا 175 چەكداری داعشمان كوشت”.
هەسەدە سەرچاوەی هێرشەكانیشی ئاشكراشیكردووە، ڕایگەیاندووە، تیرۆریستەكان لە ناوچە داگیركراوەكانی سەرێكانی و گرێ سپی و عێراقەوە هاتوونەتە ناوچەكە.
سوریای دیموكرات زانیاریی ئەوەشی داوە، كە پلانی هێرشكردنە سەر بەندیخانەی غوێران شەش مانگە ئامادەكاریی بۆ دەكرێت، دەڵێت، ئەوانەی دەستگیركراون دانیان بەوەدا ناوە كە بە 200 خۆكوژ و هێرشبەر هێرشەكەیان ئەنجامداوە.
هەسەدە ئاماژەی بە ڕۆڵی توركیاش كردووە لە هێرشەكەدا، دەڵێت، “هێرش و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانمان بەردەوامە و لە کاتێکدا هێزەکانمان لە بەرەکانی ناوچە داگیرکراوەکان بەرخۆدان دەکەن، چەتەکانی داعش هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر زیندانی سەناعە لە حەسەکە”.
هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بارەی زیانی هێزەکانیان ئاشکرایکردووە، “لەم 3 ڕۆژەدا 27 شەڕڤانمان قارەمانانە شەهید بوون ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی پاککردنەوەمان دەستپێکردووە بە بەشداریی 10 هەزار شەڕڤانی هەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی دژی داعش دەستپێدەکەین ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەکانی حەسەکە و ڕەقە و دێرەزۆر لە دژی شانە نهێنییەکانی داعش”.