چالاکێکی کورد دوای گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیرکرا

چالاکێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاوەتەوە، لە ‏مەرزی باشماخ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە.‏

ئارش محەمەدی، چالاکێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەک پێش ئێستا کاتێک ‏لە سلێمانییەوە گەڕاوەتەوە ڕۆژهەڵات، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە مەرزی باشماخ ‏دەستگیریان کردووە، وەک بنەماڵەکەشی دەڵێن، “تا ئێستا نازانن هۆکاری دەستگیرکردنی ‏کوڕەکەیان چی بووە”.‏

بەپێی ئەو وتانەی کەسوکاری ئارش بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە، “هێزە ئەمنییەكانی ‏پارێزگای سنە بەبێ بڕیاری دادگا و ڕوونکردنەوەی تۆمەتی دەستبەسەرکرانەکەی، ئەم ‏چالاکە کرێکارییەیان دەستبەسەر کردووە، لە ئێستاشدا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو ‏تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی، لەبەردەستدا نییە”.‏

ئارش محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری بە درێژایی یەک ساڵی ڕابردوو لە شاری سلێمانی ‏لە باشووری کوردستان خەریکی کرێکاری بووە.‏

بابەتی پێشتر

هاوڵاتیی هەرێم ڕۆژانە 100 لیتر ئاو زیاتر لە ستانداردی جیهانی بەکاردەهێنێت

بابەتی دواتر

هەسەدە بەندیخانەی غوێرانى كۆنترۆڵكردەوە و 175 چەكداری داعش كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share