پەندێك بە سووكایەتیكردن بە ئەردۆغان لێكدەدرێتەوە و بەهۆیەوە ژنە پێشكەشكارێك سزادەدرێت

سەدەف كەباش ژنە میدیاكاری تورك بەتۆمەتی “سووكایەتیكردن بە سەرۆك” زیندانیدەكرێت.

هەینیی ڕابردوو لەكاتی پێشكەشكردنی پرۆگرامە تەلەڤیزیۆنییەكەیدا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە كەناڵی “تیلی 1″ەوە، سەدەف كەباش ژنە میدیاكاری تورك پەندێكی بە نموونە هێنایەوە و ئەوەش بە سووكایەتیپێكردنی ڕاستەوخۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لێكدرایەوە.

كەباش وتی، “پەندێكی زۆر باو هەیە دەڵێت، “ئەو سەرەی تاجی لەسەردەنرێت، داناتر دەبێت، بەڵام پێمانوایە ئەوە دروستنییە. گا بە چوونەناو كۆشك نابێتە پاشا، بەڵكو كۆشك دەبێتە تەویلە”.

دوای پرۆگرامەكە، پێشكەشكارەكە هەمان پەندی لە تویتەرەكەی خۆیەوە بڵاوكردەوە.

ئویگور بویراز پارێزەری سەدەف كەباش ئاشكرایكرد، ڕۆژی شەممە سەدەف لە ماڵەكەی خۆیدا لە ئیستانبول دەستبەسەركراوە و دواتر بڕیاردراوە وەك نیمچە دەستبەسەركراوێك مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت تا ئەو تاكەی كەیسەكەی یەكلادەبێتەوە.

سووكایەتیكردن بە سەرۆك لە توركیا وەك “تاوان” مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و سزاكەی ساڵێك بۆ چوار ساڵ زیندانیكردنە.

لە كاردانەوەی قسەكانی پێشكەشكارەكەدا، عەبدلحەمید گویل وەزیری دادی توركیا لە تویتەر نووسی، “نەفرەت لەو وشە قێزەونانە دەكەم كە دژی سەرۆك كراون”.

سەدەف كەباش لەكاتی دەستبەسەركردنی
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ توركیا به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ڕایگه‌یاند، له‌ ڕۆژانى دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه،‌ بەھۆی ‏گەردەلوولەوە لەناوچەی مەڕمەڕە لە باکووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە،…
زیاتر ببینە

پزیشکیان: ئەگەر وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلمان نەدابایەوە ناوچەکە رووبەڕووی شەڕێکی سەرتاسەری دەبووەوە

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئەگەر وڵاتەکەی وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلی نەدابایەوە، ناوچەکە رووبەڕووی شەڕێکی سەرتاسەری و کۆنترۆڵنەکراو…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی رابردوودا دەیان دامەزراوەی سەربازیی ئێرانمان کردووەتە ئامانج

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، فڕۆکە شەڕکەرەکانیان لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، دەیان دامەزراوەی سەربازییان لە تارانی پایتەخت و شارەکانی…
Total
0
Share