ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدهگهیهنێت، داوایان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان ڕاسپێرێت بۆ بانگهێشتکردنی هەردوو وەزیری کارەبا و سامانە سروشتیەکان، بەمەبەستی خستنەڕووی کێشەی سووتەمەنیی هاوڵاتییان و چارەسەرکردنی .
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له ههژماری تایبهتیی خۆی نووسیویهتی، “کارەبا لە شەو و ڕۆژێکدا بۆ نزیکەی تەنها پێنج كاتژمێر کەمبووەتەوە، كه ئەوەش جگە لە لەدەستدانی سەرچاوەی گەرمکردنەوە لای خەڵک، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە”.
ئهو پهرلهمانتاره باسی لهوهش كردووه، نرخى نهوت و غازیش بهزربووهتهوه دهشپرسێت، “ئایا دەکرێت هەردوو وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان کە بەرپرسیاری ڕاستەوخۆی ئەم خزمەتگوزارییانەن، تەنها تەماشای دۆخی سەختی ژیانی خەڵک بکەن لەم سەرمایەدا؟”.
ڕوونیشیكردووهتهوه، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە، بە نووسراو داوامان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووه لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان ڕاسپێرن بە بانگهێشتی هەردوو وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان بۆ کۆبوونەوەی لیژنەکەیان بۆ ئەوەی پرسیار و داوا و کێشەی خەڵکیان ڕوبەڕووبکەنەوە لە نزیکترین کۆبوونەوەی خۆیاندا، هەروەها داوای چارەسەری خێرایان لێبکەن بۆ ئەم دۆخە خراپەی ژیانی خەڵک”.