تەرمی یەکێک لەو کەسانە دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەی دهۆکدا بێسەروشوێن بوون

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو هاوڵاتییانە دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی پارێزگای دهۆکدا ئاو بردنی و بێسەروشوێن بوون.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، توانیومانە تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی 19 ی مانگ بدۆزینەوە، بەڵام تا ئێستا نەمانتوانیوە ناسنامەکەی ئاشکرابکەین، دوای ئەوەی دەبرێتە پزیشکی دادی ئەوان ئاشکرایدەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو کەسەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستدابوو دەستیپێکردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە، لە 600 بۆ هەزار کەس بەشدارن لە هەڵمەتەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share