ئەمڕۆ هەڵبژاردن بۆ پڕكردنەوەی سێ پۆستی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەكرێت

بۆ هەر سێ پۆستەکە رکابەری هەیە

بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردن بۆ پڕكردنەوەی سێ پۆستی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەكە ئەنجامبدات.

ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای کۆتایهاتنی وادەی خۆکاندیدکردن كاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات پرۆسەی هەڵبژاردنی تەواوكاری خولی دووەمی خانەی ڕاپەڕاندن ئەنجامدەدرێت و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی دەنگدەدەن بۆ هەڵبژاردنەوەی سێ کەسی دیکە بۆ ئەو پۆستانە.

ئاشكراشیكرد، بۆ هەر سێ پۆستەکە ڕکابەری هەیە، بۆ هەریەکە لە پۆستەکان دوو هەڵسوڕاو خۆیان کاندیدکردووە و کاندیدی ئافرەتیش لەناو ڕکابەرییەکەدایە.

پۆستەكان بریتین لە (سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی، سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان و سكرتێری كاروباری باژێرەكان) كە پێشتر لەلایەن عەدنان عوسمان، جەلال جەوهەر و شەماڵ عەبدولوەفا-وە بەڕێوەدەبران و دەستیان لێی كێشاوەتەوە.

دلێر عەبدولخالق، ڕێکخەری ژوری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، پڕۆسەكە لەلایەن ژووری هەڵبژاردنەوە ئەنجامدەدرێت و ئەوان لایەنی تایبەتمەندن.

ئەوەشی وت، “ئەمڕۆ كۆبوونەوەی جڤات بەڕێوەناچێت، بەڵكو تەنها پڕۆسەی هەڵبژاردنی تەواوكاری خولی دووەمی خانەی ڕاپەڕاندن ئەنجامدەدرێت و دواتر ئەنجامەكەی ئاشكرادەكرێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

میدیای فەرمی سوریا: هێزەکانی ئەمریکا بنکە سەربازییەکەیان لە حەسەکە چۆڵکرد بەرەو عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دواخرا.. شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی بادینان دواخرا، پارێزەرەكەیان دەڵێت، هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە و تەنانەت شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان…
Total
0
Share