توركیا.. پاسێكی تابلۆ سلێمانی وەرگەڕا و كەسێك گیانی لەدەستدا

لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە ئورفا، 29 کەس برینداربوون و كەسێكیش گیانی لەدەستدا، پاسەكە هەڵگری تابلۆی سلێمانییە.

ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم بڵاویكردووەتەوە، بەپێی زانیارییەكان پاسێک کە هەڵگری تابلۆی عێراق-سلێمانی بووە لە ناوچەی تەرزی کاتێک بەرەو ئورفا چووە وەرگەڕاوە.

لە ڕوداوەکەدا، كەسێك گیانی لەدەستداوە و 29 هاوڵاتی دیكەی عێراقی برینداربوون کە لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاریی بەپەلەوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

باس لەوەشكراوە، باری تەندروستیی دوو لە بریندارەكان خراپە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، سەرنشینانی پاسەکە لە شاری سلێمانی-یەوە بە مەبەستی گەشتکردن لە ڕێگادابوون بەرەو شاری سامسون لەسەر دەریای ڕەش.


بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل بۆ هاوڵاتییانی ئـێران: دەستبەجێ ئەم ناوچانە چۆڵبکەن

سوپای ئیسرائیل ئاگادارییەک ئاراستەی هاوڵاتییانی ئێران کرد و داوایان لێدەکات، “دەستبەجێ” چەند ناوچەیەک چۆڵبکەن. سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share