بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە تورکیا 31 کەس بوونە قوربانی

بەیانیی ئەمڕۆ لە پاسێک لە شاری یۆزگاتی تورکیا وەرگەڕا، بەهۆی رووداوەکەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 19ی دیکە برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، پاسەکە لە شاری سیواسەوە بەرەو ئیستانبول رۆیشتووە و لەسەر رێگای ئەو ناوچەیە وەرگەڕاوە.

یەڵماز تۆنگ، وەزیری دادی تورکیا، لە رێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی “X” ئاماژەی بەوەدا کە دەسەڵاتی دادوەری لێکۆڵینەوەی بۆ زانینی هۆکارەکانی رووداوەکە کردووەتەوە.

بەپێی ئاماری بڵاوکراوە لەلایەن میدیای تورکیاوە، لە رووداوەکەدا 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 19 سەرنشینی پاسەکەش بریندارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیەکی سوپای ئێران: جۆرە چەکێکی نوێ و “چاوەڕواننەکراو” ئاشکرادەکەین

فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئێران رایگەیاند، چەکە چاوەڕواننەکراوەکان ئاشکرادەکەین. فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئێران رایگەیاند، لە کاتێکی گونجاودا پەردە لەسەر…
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بۆ سوپای سـ.ـوریا: هێـ.ـرشەکانتان رابگرن

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ‘سێنتکۆم’، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی سوپای سوریای کرد رایگەیاند، هێـ.ـرشەکانتان رابگرن. ئەدمیراڵ براد کوپەر،…
Total
0
Share