نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق تیرۆری تێپەڕاندووە

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، عێراق قۆناغی تیرۆری تێپەڕاندووە و بووەتە مۆدێلێکی ئارامی لە ناوچەکەدا.

محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرایکرد، عێراق بریتییە ؛ە چیرۆکێکی نموونەیی سەرکەوتنی وڵاتێک، کە لە قەیرانێکی گەورە رزگاریبووە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە بەردەوامبن لە پاڵپشتیکردنی عێراق، تاوەکو وڵاتەکە بگاتە ئارامییەکی تەواو.

باسی لەوەشکرد، ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەسەر داوای حکومەتی عێراق بووە، ئەوکاتە کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تەواودەبێت کە عێراق داوابکات، عێراقییەکان ئێستا دەتوانن ئازادانە و بەبێ هیچ گوشارێک بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئایدۆلۆژیای تیرۆر لە عێراق کۆتاییهاتووە، هەروەها چیتر عێراق بۆ ناوچەکە سەرچاوەی مەترسی نییە و بەرەو ئارامی سەرتاپاگیر دەڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خه‌زعه‌لی: هەر چەكدارێكی من هەوڵی تیرۆركردنی كازمی دابێت دەستی لێناپارێزم

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر چه‌كدارێكى گروپه‌كه‌ى ده‌ستى له‌ هه‌وڵی تیرۆركردنى كازمى هه‌بووبێت ده‌ستى لێناپارێزێت. ده‌شڵێت،…
زیاتر ببینە

كاندیده‌ پێشنیازكراوه‌كان بۆ پۆستی هەردوو سەرۆكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و نوێنه‌ران ئاشكراده‌كرێن

ئه‌ندامێكى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کەسانی نوێ بۆ پۆستەکانی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کاندیددەکرێن. عەبدولوەھاب بیلاوی،…
Total
0
Share