سەدر هێزەكانی سەرایا سەلامی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

ڕێبەری ڕه‌وتی سه‌در هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لامی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و داواش له‌ حكومه‌تی عێراق دەكات تواناكانی سوپا به‌هێزتر بكات.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا كە لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نووسیویەتی “ده‌وترێت كه‌ دوژمنانی تیرۆرست به‌ڕێوه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێن، ئێمه‌ش ئامادەین”.

سەدر دەڵێت، “كێشەی گەورە ئەوەیە هەندێك پرس گەورە دەكرێت‌ و ترس و دڵه‌ڕاوكێی تائیفەگەریی له‌ناو گه‌لی عێراقدا بڵاوده‌كرێتەوە و كەسانێك خۆیان به‌ پارێزه‌ری شه‌ره‌ف و خاك ده‌زانن، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ جیهاد و بەرگرییمان منه‌ت به‌سه‌ر كه‌سدا ناكه‌ین”.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەوەشی نووسیوە، “پێویسته‌ هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام له‌پاڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشدابن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك”.

پێشیوایە، پێویسته‌ حكومه‌تیش توانای سوپا به‌هێزتر بكات كه‌ پاراستنی گه‌لی عێراقی له‌ ئه‌ستۆدایه‌.

جەختیشی كردووەتەوە، “نابێت ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ له‌ وره‌ی بەرگرییكاران و گه‌لی عێراق كه‌مبكاته‌وه‌ و چاكسازیی خوازانی ڕێگای پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانیش نابێت ساردببنه‌وه”.

سەدر هەر لە تویتەكەیدا دەڵێت، “ڕەنگە‌ ئه‌مه‌ بیانویه‌ك بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خاڵی سفر”.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان: هەنگاوی باشمان ناوە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق: تائێستا شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share