ڤیدیۆ: چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت

لە پارێزگای بەسرە چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکیشیان بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت.

لە کاتژمێرەکانی رابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆی چەند ژنێک بڵاوکراوەتەوە کە هێرشدەکەنە سەر چەند مامۆستایەک لە خوێندنگەیەکی ناوەندی لە پارێزگای بەسرە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ژنەکان دەرچووە”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، کێشەکە کاتێک سەریهەڵداوە، بەڕێوەبەری خوێندنگەکە داوای لە خوێندکاران کردووە، ماکیاژ نەکەن و کارێک نەکەن لەگەڵ رەوشی خوێندن نەگونجێت، بەڵام کچی یەکێک لەم ژنانە ماکیاژی کردووە و رەتکردووەتەوە ماسکەکەی لابدات بۆ ئەوەی مامۆستاکەی بیبینێت.

بەشێک لەو ژنانەی لە گرتەکەدا دەرکەوتوون، لە فرۆشگای خوێندنگەکە کاریانکردووە و لەدوای دروستبوونی کێشەکە راستەوخۆ هێرشیانکردووەتە سەر مامۆستاکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو…
Total
0
Share