هاوسەری كەمالا هاریس واز لە كارەكەی دێنێت

هاوسەری كەمالا هاریس، جێگری دیاریكراو بۆ جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەست لەكاردەكێشێتەوە و كەمپینی بایدنیش هۆكارەكەی ئاشكراكردووە.

یەكێك لە نوێنەرانی كەمپینی بایدن سێشەممە 10ی تشرینی دووەم بە میدیاكانی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، دۆگلاس ئێمهۆف، هاوسەری كەمالا هاریس واز لە كارەكەی خۆی دێنێت كە لە گەورەكۆمپانیایەكی یاسایی كاردەكات، بۆ ئەوەی خۆی تەرخان بكات بۆ پاڵپشتیكردن لە كابینەكەی جۆ بایدن.

ئەوەش ئاشكراكراوە، لەگەڵ ئەوەی لە 20ی كانونی دووەمی ساڵی 2021دا بایدن دەستبەكار دەبێت وەك سەرۆكی ئەمریكا، دۆگڵاس دەستلەكاردەكێشێتەوە.

دۆگڵاس و كەمالا هاریس لە كۆتاییەكانی ساڵی 2014ەوە هاوسەرگیرییان كردووە، لە مانگی ئابی ئەمساڵیشدا لە كۆمپانیاكەی مۆڵەتی وەرگرت بۆ ئەوەی كاتەكانی خۆی بۆ پاڵپشتیی هاوسەرەكەی تەرخان بكات.

 

بابەتی پێشتر

‘كشتوكاڵ بەرخۆدانە’.. وێڕای داگیركارییەكان دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان سەرقاڵی كشتوكاڵن

بابەتی دواتر

توركیا.. پاسێكی تابلۆ سلێمانی وەرگەڕا و كەسێك گیانی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share