پینگ شوای بێ ئەوەی هیچ بڵاوبكاتەوە، دەركەوتەوە

دوای دەنگۆ و هەواڵی بێسەروشوێنبوونی پینگ شوای كچە تێنسزانی چینی، كە پێشتر ‏وتبووی دەستدرێژیی كراوەتە سەر، چەند كەس و لایەنێكی چینی وێنە و ڤیدیۆی كچە ‏تێنسزانەكەیان بڵاوكردەوە، بۆ نیشاندانی سەلامەتیی شوای.‏

چەند ڕۆژێكە هەواڵی بێسەروشوێنبوونی پینگ شوای لە میدیا جیهانییەكان بڵاوبووەتەوە، ‏بەوەی دوو هەفتەیە هیچ دەركەوتنێكی نەبووە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕایگەیاندبوو ‏دەستدرێژیی سێكسیی كراوەتە سەر و ناوی چانگ گۆلی جێگری سەرۆکی پێشووی چینی ‏هێنابوو.‏

بەڵام بەشێک لە میدیا حکومییەکانی ئەو وڵاتە و چەند كەسایەتییەك لە تۆڕە ‏کۆمەڵایەتییەکانەوە، ژمارەیەک وێنە و ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە، کە گوایە ئەو وێنانە پینگ ‏شوای لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بە چین بڵاویکردوونەتەوە. ‏

یەكێك لەو ڤیدیۆیانەی بڵاوكراوەتەوە، گوایە پینگ شوای بەشدارییکردووە لە پاڵەوانێتیی ‏تێنسی پەکین، ئەوەش وەک دوایین دەرکەوتنی ئەو کچە یاریزانە.‏

 

هەروەها لە پەڕەیەكی تویتەرەوە بەناوی @shen_shiwei‏ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‏تویتەر، كە گوایە میدیایەكی فەرمیی سەر بە دەوڵەتە، چوار وێنەی پینگ شوای ‏بڵاوكرایەوە، گوایە پینگ شوای لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “وی چات”، کە یەکێکە لە تۆڕە ‏کۆمەڵایەتییە بەربڵاوەکانی وڵاتی چین، وێنەکانی بڵاوکردووەتەوە و بە زمانی ئینگلیزی ‏نووسیویەتی “‏Happy weekend‏”.‏

هەروەها ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی گڵۆبەڵ تایمز، کە ڕێکخراوێکی میدیایی چینیی سەر ‏بە دەوڵەتە، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، گوایە پینگ شوای لە ئاهەنگی کردنەوەی ‏پاڵەوانێتییەكی تێنسی تازەپێگەیشتوواندا دەردەکەوێت.‏

ئەوە سێیەم گرتە ڤیدیۆیی ئەو یاریزانەیە کە لەهەمان هەژمارەوە بڵاوبکرێتەوە و لە دوو ‏گرتەکەی دیکەدا پینگ شوای لەگەڵ ڕاهێنەر و هاوڕێکانیدا لەیەکێک لە چێشتخانەکاندا ‏دەردەکەوێت.‏

هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، ڕێکخەرانی پاڵەوانێتییەكە بەهەمانشێوە ‏ئەو وێنەی پینگ شوای-یان لە پەڕەکەیان بڵاوکردووەتەوە. ‏

بەڵام وتەبێژی یەکێتیی یاریزانانی تێنس بە ڕۆیتەرزی وتووە، بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ‏ڤیدیۆییە نابێتە بەڵگەی تەواو بۆ سەلامەتیی پینگ شوای و ڕەواندنەوەی ترس و ‏دوودڵییەکان.‏

‏ ستیڤ سیمۆن سەرۆکی یەکێتییەکە هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر دڵنیانەبنەوە لە ‏سەلامەتیی ئەو یاریزانە، پاڵەوانێتییەکانیان لە چین دەکشێننەوە. ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ گاڵاته‌سه‌رای برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی یوروپالیگ

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چوار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی یوروپالیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share